(ABNA24.com) گرووپی تیرۆریستیی داعش سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسایەتیی تەقینەوە خۆکوژییەکانی پێتەختی تونسی گرتە ئەستۆ.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ڕۆژی پێنجشەمە ٢ تەقینەوەی خۆکوژانە، پێتەختی تونسی هەژاند.
وەزارەتی ناوخۆی تونس ڕایگەیاند بە هۆی ئەو تەقینەوانە، پۆلیسێک کوژاروە و ١٢ کەسیش بریندار بوون.
تونس لە ساڵانی ئەمدواییەیدا گەلێک جار پەلاماری تیرۆریستی بە خۆوە بینیوە.
/129
٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٢٧
News ID: 956012

گرووپی تیرۆریستیی داعش سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسایەتیی تەقینەوە خۆکوژییەکانی پێتەختی تونسی گرتە ئەستۆ.